پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئاکرێ

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئاکرێ                 

بەخێربێن بۆ پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز/ لقی ئاکرێ

 

په‌یمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز/لقی ئاکرێ بۆ خزمه‌تگوزاری خوێندنی باڵا و پێگه‌یاندنی كادری ئه‌كادیمی هونه‌ری له‌ساڵی ٢٠١٥ دامه‌زراوه‌ به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانی ده‌یانه‌وێت خوێندن ته‌واو بكه‌ن و گه‌شه‌ به‌توانا مرۆ یی و پسپۆرییه‌كانی یان بده‌ن.
ئێمه‌  له‌ هه‌رێمی كوردستان هەوڵ دەدەین بۆ ره‌خساندن و واڵاكردنی هه‌ڵی خوێندن بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیان و به‌ده‌ست هێنانی هه‌ڵی كار له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا.
سه‌ره‌تا به‌ كردنه‌وه‌ی چوار به‌ش ده‌ستمان پێكرد كه‌ بریتی بوون له‌ به‌شه‌كانی گه‌شت وگوزار و ژمێریاری و ته‌كنه‌ڵۆجیای زانیاری, ئێستاش له‌هه‌وڵداین به‌ فراوان كردنی په‌یمانگا به‌كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ‌ به‌ پێی پێویستی كۆمه‌ڵگاو ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بۆ پركرنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كارگێری له‌دام و ده‌زگاكانی میری و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ره‌خساندنی هه‌ڵی كار بۆ سوودی خه‌ڵك و ده‌ڤه‌ره‌كه‌.