پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئاکرێ

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئاکرێ                 

وەرگرتن

 

به‌رواری دابه‌ش كردنی فۆرم و ناونوسینی فێرخواز له‌ ڕیگای سایتی فه‌رمی په‌یمانگا و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ له‌و به‌رواره‌وه‌ فێرخواز ده‌بێت سه‌ردانی په‌یمانگا بكات بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی وه‌رگرتن، وه‌ وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێنمایه‌كان وه‌رگرتن قوتابی و جۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌. بەگشتی وەرگرتن لەسەر بنەمای کێبڕکێی دەبێت کە لەسەر بنەمای سیستەمی پەیمانگاوە دەبێت.

فێرخوازە خۆشەویستەکان ئەتوانن بە دوو ڕێگا فۆرمی وەرگرتن پێشکەش بکەن:

١. ڕاستەوخۆ سەردانی پەیمانگا بکەن و فۆرم وەربگرن، دووای تەواوبوونی داواکارییەکان فۆڕمەکە بگەڕیننەوە بۆ پەیمانگا.

٢. لە ڕیگای ماڵپەڕی فەرمی پەیمانگا: دووای دابەزاندنی فۆرم لەسەر مالپەر فێرخوازان ئەتوانن زانیارییەکان پڕبکەنەوەو بۆ ئیمەیڵی پەیوەندی دار بینێرنەوە یاخود فۆرمەکە بگەڕێننەوە پەیمانگا.