پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئاکرێ

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئاکرێ                 

بەخێربێیت قوتابی خۆشەویست بۆ بەشی فێرکاری پێشکەشکردنی فۆرمی ئۆنڵایین:

تکایە پێش دەست کردن بە پڕکردنوەی فۆرم رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە پاشان سەردانی لاپەرەی پێشکەشکردنی فۆرم بکە:

سەرەتا پێویستە هەریەکێک لەمانەی خوارەوە ئامادە بکەیت و سکانیان بکەیت:

١- ناسنامەی باری سارستانی

٢- ڕەگەزنامەی عێراقی

٣- کارتی زانیاری

٤- پاسپۆرت (ئەگەر هەیە)

٥- کارتی نیشتیمانی (ئەگەر هەیە)

٦- بڕوانامەی دەرچوون

* بڕوانامەی دەرچوون لە ڕێگەی ئەم فۆرمەوە دەبێت کە دەتوانیت لێرەوە دایبەزێنیت و پاشان پرینتی بکەیت، دوواتر دەبێت سەردانی قوتابخانەکەت و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەت بکەیت بۆ پڕکردنەوەی بەشیوەی دروست:

* دەرچووانی ساڵی ٢٠١٧ بڕوانامەی دەرچوونیان پێویست نییە لە کاتی پێشکەشکردنی فۆرم

دووای ئەوەی ئەم بەڵگانامەت بە شێوەیەکی دروست سکان کرد پێویستە جۆری فایلەکە یەکێک بێت لەمانە (pdf,jpg,jpeg,gif,png) و پاشان ناوی خۆت لە فایلەکان بنێ لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.

دووای ئامادەکردنی ئەم بەڵگەنامانە بە شیوەی دروست سەردانی لاپەرەی پێشکەشکردنی فۆرم بکەو دەست بکە بە دانانی زانیارییەکان بە شیوەی دروست.